بسم الله الرحمن الرحیم
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ] هه‌موو نه‌فسێك ئه‌بێ مردن بچێژێ
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
بێگومان هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ك كۆتاییه‌كی هه‌یه، وه هه‌موو هێزێك بێ هێزی بۆ هه‌یه، وه هه‌موو ژیانێك مردنی به‌دواوه‌یه
خوای پایه به‌رز ده‌فه‌رموێ: [إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ ] تۆ (مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم)ده‌مری وه هه‌روه‌ها ئه‌وانیش ده‌مرن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [أَيْنَمَا تَكُونُواْ يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ ] له هه‌ركوێیه‌ك بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر له قه‌ڵای سه‌خت و قایمیشدا بن.
خوای پایه به‌رز ده‌فه‌رموێ [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ] هه‌موو نه‌فسێك
بسم الله الرحمن الرحیم خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ] هه‌موو نه‌فسێك ئه‌بێ مردن بچێژێ
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
بێگومان هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ك كۆتاییه‌كی هه‌یه، وه هه‌موو هێزێك بێ هێزی بۆ هه‌یه، وه هه‌موو ژیانێك مردنی به‌دواوه‌یه خوای پایه به‌رز ده‌فه‌رموێ: [إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ ] تۆ (مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم)ده‌مری وه هه‌روه‌ها ئه‌وانیش ده‌مرن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [أَيْنَمَا تَكُونُواْ يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ ] له هه‌ركوێیه‌ك بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر له قه‌ڵای سه‌خت و قایمیشدا بن. خوای پایه به‌رز ده‌فه‌رموێ [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ] هه‌موو نه‌فسێك ئه‌بێ مردن بچێژێ ، پاشانیش بۆلای ئێمه دهگهرِێنهوه. پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: [أكثروا من ذكر هادم اللذات ] زۆر یادی مردن بكه‌ن. شاعیر ئه‌ڵێ :
هو الموت ما منه ملاذ ومهرب *** متى حُُط ذا عن نعشه ذاك يركب نؤمل آمالاً ونرجوا نتاجها *** وباب الردى مما نؤمل أقرب ئه‌وه مردنه، هیچ په‌ناگه‌و ده‌رچوونی بۆ نیه چه‌ندین ئاواتمان هه‌یه‌و به هیوای بهدیهاتنین |

|
ئا ئه‌مه تۆی ئه‌ى ئاده‌میزاد، تازه ژیانت به جێهشتووه‌و بویت به لاشه‌یه‌كی وشك كه جوڵه‌ى لێوه نایه، هه‌رچی كه‌لوپه‌ل و جوانی و مۆدێلاته له‌به‌رت دارِنراوه، ته‌نها پارچه قوماشێك نه‌بێ بۆداپۆشینی عه‌وره‌تت هیچت له‌به‌ر نییه، له‌سه‌ر مێزێك رِاكشاوی به‌ڵكو بتشۆنهوه. |

|
ئه‌ى چاوه‌كانت كوا بۆئه‌وه‌ى ببینى؟ ئه‌ى هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌ت كوا؟ ئه‌ى ئه‌و لاشهیهت چی لێهات؟ ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر مێزێك رِاخراوهو رِووت كراوه‌ته‌وه، بێ رِۆح، بێ هێز ، بێ جووڵه . خۆشه‌ویسته‌كه‌یان به‌خێرا هه‌ستا به‌ره‌و رِووم به‌ڵكو بمشۆرێتهوه وتی ئه‌ى خه‌ڵكینه مردوو شۆرێ كارامه‌مان ده‌وێ ئازاد و ئازا‌و شاره‌زاو عاقڵ بێ ئه‌وه‌بو پیاوێك هات له كهلو په‌ل دایرِنیم و رِووتی كردمه‌وه‌و ته‌نیای خستم
|

|
ئێستا په‌ستان ده‌خه سه‌ر ورگت و دهیگوشێرن به‌ڵكو ئه‌وه‌ى چاوهرِێ دهكرێبێته ده‌ره‌وه. برای خۆشه‌ویستم بیری ئه‌م مهوقیفهت كردۆته‌وه، یان تۆ ئه‌ى خۆشكی بهرِێزم.
|

|
له‌سه‌ر مێزێك رِایانخستم و جێیانهێشتم ئیتر بینیم خورِهى ئاوه‌و پاكم ده‌كاته‌وه له‌سه‌ره‌وه ئاوی پیاكردم و شۆردمی سێ جار‌و پاشان كفنیشیان هێنا مردوو ئاوها كفن ده‌كرێ ! ئه‌وه‌ش كفنی تۆیه
|

|
جلێكیان له‌به‌ر كردم بێ گیرفان توێشوهكهم بووه كفنه‌كه‌م كه كفنی كردم له دونیا دهریانم وا ئه‌سه‌فا له بۆ كۆچێك به‌بێ توێشوو پێم گه‌یشت ئا به‌و شێوه‌یه، ئیتر ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی نوێژت له‌سه‌ر بكرێ |

|
دوای ئه‌وه‌ى نوێژت له‌سه‌ر ده‌كرێ پیاوان له‌سه‌ر شان ههڵتدهگرنوبهرهو گۆرهكهت |

|
ئه‌گه‌ر مردووه‌كه چاكه‌كار بێ، ئه‌ڵێ قدمونی قدمونی : زوكهن زوكهن پێشم خه‌ن، وه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌و كات ئه‌ڵێ : ئه‌ی ماڵ وێران به‌خۆم بۆ كوێم ئه‌به‌ن. له‌سه‌ر شانی چوار پیاو هه‌ڵیان گرتووم خه‌ڵكیش شوێنی جهنازهكهم كه‌وتوون
گۆرِ یه‌كه‌م ماڵی دوا رِۆژه |

|
ماڵه‌كه‌ت مه‌نزڵگا كه‌ى خۆت ببینه، ته‌ماشای ته‌سكی ئه‌و چاڵه بكه، دوای حه‌وش و ماڵ و كۆشك ، ده‌چیته نێو چاڵێكه‌وه !!!
به‌ڵێ برایانم : ئه‌م گۆرِه ماڵی خه‌مه، ماڵی سامناكیه، ماڵ غه‌ریبیه، ماڵی كرمه، ماڵی گۆرِه گۆرِستانه، ئه‌مه ئه‌و گۆرِهیه كه له بیرت كردووه، ئه‌مه ئه‌و گۆرِهیه كه زانایان و پیاوچاكانی ئه‌كرده گریانه‌وه، په‌نا ئه‌گرین به‌خوا له تاریكی قه‌بر، له سامناكی قه‌بر، له گوشاندنی قه‌بر، له ته‌سكی قه‌بر. |

|
غه‌ریب،نه غه‌ریبى شام وه‌نه‌ش هى یه‌مه‌نه بهڵكوئهوكهسهغهریبه غه‌ریبی گۆرِو كفنه |

|
ئێستا ته‌رمه‌كه ئاماده‌یه بۆ ناشتن خوا شتوپهنابێ سبحان الله ئاده‌میزاد هه‌روه‌ك چۆن به ته‌نیایی هاته دونیاوه هه‌ر ئاوهاش به‌ته‌نیایی له دونیا ده‌رده‌چێ، بێ پاره بێ ماڵ و مناڵ، ته‌نها به‌كرده‌وه‌و كفنه‌وه ده‌رده‌چێ
له تاریكی گۆرِدا نه دایك هه‌یه‌و نه باوكێكی دلسۆز و نه برایه‌ك بتگرێته خۆی
دوای ته‌رم خستنه ناو لهحدهكهوه |

|

|
برای خۆشه‌ویست خوشكی بهرِێزم، برا موسوڵمانه‌كان : بیهێنه پێش چاوى خۆت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بووه، تۆ ئه‌وه‌ى كه له‌ناو ئه‌و گۆرِه دانراوی ؟ پێش ئه‌وه‌ى ئاواته خوازی گهرِانهوه بی ، مادام رِوح له لاشتدایه و ده‌توانی ته‌به بكه‌ی و نێوانی خۆت و خوا باش بكه، ئه‌وه‌تا ده‌رگای ته‌به كراوه‌یه، رِهحمهتی خوا دێت و دهرِوا، ئهمرِۆ عوزرت قبوڵه‌و تاوانت ده‌سرێته‌وه، ده له كۆت و زنجیری تاوانه‌كان خۆت ئازاد كه پێش په‌شیمانی و جیابوونه‌وه . |

|
به چه‌ند پارچه خشتێك بانی مردوو ده‌گیرێ و پاشان هه‌ندێ قورِ ده‌درێ له‌و خشتانه به‌ڵكو به‌هێزی كاو وه ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی له خشته‌كان هه‌ن پرِی كاته‌وه، ئیتر دوای ئه‌وه خۆڵی بهسهۆردا ده‌كرێ ... له‌وه‌وه دروستكراوه‌و بۆ ئه‌ویش دهگهرِێتهوه. گوتیان خۆڵی به‌سه‌ردابكه‌ن و پاشان داوای پاداشت له‌لای خوای به‌به‌زه‌یی بكه‌ن له دواییدائا ئه‌مه ده‌بێته كۆتایی كۆتایی مرۆڤ، وه ئه‌مه‌یه ماڵی رِاستهقینه كه ده‌كاته یه‌كه‌م مه‌نزڵگای ئاخیرت |

|
عوسمانی كورِی عه‌ففان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گۆرِ بوه‌ستایه ده‌گریا، هه‌تا رِیشی تهرِ ده‌بوو، پێیان ووت: باسی به‌هه‌شت و ئاگر ده‌كرێ ناگری ئا بۆ ئه‌مه ده‌گری ؟؟! فه‌رمووی: له رِاستیدا گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوات بوو صلى الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو: [ القبر أول منازل الآخرة فإن نجا منه فما بعده أيسر منه وإن لم ينج منه فما بعده أشد منه] واته گۆرِ یه‌كه‌م مه‌نزڵگای ئاخیره‌ته ، ئه‌گه‌ر رِزگار بێ لێی ئه‌وه‌ى دوای ئه‌و دێ ئاسانتره، وه ئه‌گه‌ر رِزگاری لێ نه‌بێ ئه‌وى دوای ئه‌و دێ گرانترو توندتره،
هه‌روه‌ها ده‌یفه‌رموو پێغه‌مبه‌ری صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی :[ ما رأيت منظراً قط إلا والقبر أفظع منه ] هیچ دیمه‌نێكم نه‌بینیوه ئیلا قه‌بر سماناك تر بووه لێی .
ئه‌م په‌یامه‌ت بگه‌یه‌نه
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى نوێژ ناكه‌ن یان كه‌مته‌رخه‌می تێدا ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى زه‌كات ناده‌ن یان ته‌مبه‌ڵی تێدا ده‌كات بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئازاری دایك و باوكی ده‌ده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له خزم و خوێش زوێرهو سه‌ردانیان ناكا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه دوژمنایه‌تی خوادو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن به رِیبا خودارنهكیان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى غه‌ش له كرِین و فرءشتندا ده‌كه‌ن، یان رِهشوه ده‌خۆن و رِهشوه ده‌ده‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گۆرانی ده‌ڵێن و گۆێ له گۆرانی ده‌گرن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى غه‌ش له ماڵ و منداڵی خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌ته‌لایتان بۆ دهكرِێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى زینا ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كارى گه‌له‌كه‌ى لوط ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى شهرِواڵهكانیان به كیبرهوه بۆ خوار ئیزار درێژكردۆته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى سته‌م ده‌كه‌ن و مافی خه‌ڵك ده‌خۆن . بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له نوێژی به‌یانی خه‌وتوون بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى دهرِۆنه لای ساحیر‌و جادو بازه‌كان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گاڵته به دیندارو پیاو چاكان ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گاڵته به عاباو سه‌رپۆشی ئافره‌تان ده‌كه‌ن ببۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى حه‌سوودی به برا موسوڵمانه‌كانیان ئه‌به‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى به بازارِهكاندا دهگهرِێن به شوێن ئافره‌تاندا و كاری حه‌رام ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌میانه پیس ده‌كه‌ن كه شایه‌تمانیان پێ هێناوه، به جگه‌ره یان به موخهدراتی پیسی بۆگه‌ن . بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى هیجری قورئانیان كردوه به خوێندنه‌وه‌و تێفكرین و كارپێكردنه‌وه. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى براده‌ریی خه‌ڵكی خراپه‌كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى پشتیان له پیاوچاكان و كۆرِی زیكر كردووه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى حه‌جیان نه‌كردووه‌و له تواناشیاندایه به ته‌واوه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى شایه‌تی درۆ ئه‌ده‌ن و هاوكاری بۆ ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكانی كافرو دوژمنانی ئیسلامیان خۆش ده‌وێ. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى بیدعه له دیندا ده‌كه‌ن ببۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى درۆ ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ی نا پۆشته‌یی و سفورو ده‌ركردنی ئافره‌تی مسوڵمان ده‌كه‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى باڵا پۆش نین و جوانی خۆیان له بۆ پیاوان ده‌رده‌خه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ئاست یادی خوادا بێ ئاگان
ئايا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه مورِاجهعهیهكی خۆمان بكه‌ن؟ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بگه‌یه‌ینه ئه‌و عومره‌ى كه ماوه كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌و بێ ئاگاییه‌مان بێ‌دار بینه‌وه كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌و خه‌وه‌مان به‌خه‌به‌ر بێین |