ته‌فسيری سوره‌تی الفاتحة
بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمـَنِ الرَّحِيمِ (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2) الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ (3) مَـالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ (7)
(1) به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان (به‌ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
(2) سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌یخوایه وبۆ خوایه، كه خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
(3) به‌خشنده‌و دلۆڤانه، كانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
(4) خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت وسزایه (پاداشتی ڕۆژی قیامه‌ته كه دادپه‌روه‌ری ره‌ها و بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌كات).
(5) خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌كه‌ین (له كاروباری دین و دنیاماندا، به‌تایبه‌ت له‌و كاروبارانه‌دا به تۆ نه‌بێت، به‌كه‌سی تر له به‌نده‌كانت ناكرێت).
(6) خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
(7) كه به‌رنامه‌و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت كردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، كه سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه) -1-
-1- (له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: من نوێژم له نێوان خۆم و به‌نده‌ی خۆم، دابه‌ش كردووه (مه‌به‌ستی فاتیحایه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی نوێژه): كاتێك ئیماندار ده‌ڵێت الحمد لله رب العالمین، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ته به‌نده‌م سوپاس و ستایشم ده‌كات، كاتێك ده‌ڵێت: الرحمن الرحیم، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌تا به‌نده‌م ستایش و وه‌سفم ده‌كات، كاتێك ده‌ڵێت: مالك یوم ا‌لدین، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌تا به‌نده‌م به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتم ده‌زانێت. كاتێك ده‌ڵێت: ایاك نعبد و ایاك نستعین، خوا ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌م ڕاست ده‌كات ئه‌وه‌تا هه‌ر من ده‌په‌رستێت و هه‌ر من به پشتیوان ده‌زانێت، كاتێك ئایه‌تی (6، 7) ده‌خوێنێت، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه بۆ به‌نده‌م، هه‌رچی داواش بكات پێی ده‌به‌خشم)، هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاست و دروستی تردا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین سووره‌تی قورئان